لە پەرلەمانی نەرویج سیمینارێکی تایبەت بە پرسی کورد بەڕێوەچوو

وەزیری دەرەوەی نەرویج لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، لەسەر پرسی کورد، سیمینارێکی بۆ کوردانی تاراوگە بەڕێوەبرد.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣)، خاتوو ئانیکێن هویتفەلد، وەزیری دەرەوەی وڵاتی نەرویج، سیمینارێکی بۆ کوردانی کوردستانی گەورە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی بەڕێوەبرد.

وەزیری دەرەوەی نەرویج، لەو سیمینارەدا باسێکی لەسەر بارودۆخی سیاسیی هەر چوار پارچەی کوردستان پێشکەش کرد و، تیشکی خستەسەر ئەو کێشە و گرفتانەی، کە لە ئێستادا لەو بەشەکانی کوردستاندا هەن.

پاشان نوێنەری هەریەک لە هێز و لایەن و ڕێکخراوە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان، پرسیار و پێشنیار و تێبینی و سەرنجی خۆیان لەسەر باس و، بابەتە جۆراوجۆرەکان خستەڕوو، دواتریش وەزیری دەرەوەی نەرویج وەڵامی بەشێک لە پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن