وەزیری کۆچ: یارمەتی مانگانەی پەنابەران دەبڕین

وەزیری کۆچ و پەنابەری سوید دەڵێ، زیاتر لە نیوەی پەنابەران بێکارن و چاوەڕێی یارمەتی مانگانەیان دەکەن، بە گوێرەی یاسا نوێیەکانیش ئەو یارمەتییە دەبڕدرێت.

ماریا مالمەر لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی وێڵتی ئەڵمانی رایگەیاند، نیوەی پەنابەران ناتوانن کار بکەن و پشتیوانی لە خۆیان و منداڵەکانیان بکەن، بە گوێرەی یاسا نوێیەکان ئەو یارمەتییەی مانگانە وەریدەگرن دەبڕدرێت، ئەوەش وا دەکات کۆچبەری زیاتر نەتوانن بێنە سوید و، ئێمەش داوای توندترکردنی یاسای پەنابەر دەکەین.

وەزیری کۆچی سوید جەختی لەوە کردەوە، کە وێنەی سوید وەک وڵاتێکی بەخشندە دەگۆڕن و ناتوانن کۆچبەری زیاتر وەربگرن و یارمەتییان بدەن، چونکە وڵاتەکەی بەهۆی کۆچبەرانەوە پڕ بووە لە کێشە.

سیاسەتی نوێی سوید وایکردووە، کە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە داوای مافی پەنابەرێتیان لە سوید کردووە، بە ڕێژەی 24٪ بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو کەمی کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن