ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێودەوڵەتی، دەستەڵاتدارانی وڵاتێکی ئەوروپی و وڵاتێکی عەرەبی، بە شاردنەوەی مردنی دەیان کۆچبەر تۆمەتبار دەکات.
ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئیسپانیا و مەغریب، نەبوونی لێکۆڵینەوەی گونجاویان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی سنووری ئیسپانیا شاردۆتەوە، کاتێ دەیان کۆچبەر لە کاتی هەوڵی پەڕینەوەی بە کۆمەڵدا گیانیان لەدەستدا.
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێودەوڵەتی، دەستەڵاتدارانی هەردوو وڵات تۆمەتبار دەکات بەوەی، کە هیچ هەوڵێکیان نەداوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەکان و، هیچ لیستێکی تەواوی ناویان و هۆکاری مردنەکانیان ئاشکرا نەکردوون.
جێی باسە، لە رێککەوتی 24ی حوزەیرانی 2022، نزیکەی 2000 کۆچبەر و پەنابەر، لە باشووری بیابانی ئەفریقاوە هەوڵیان داوە بچنە ناو مێلیلا، لانیکەم 37 کەس گیانیان لەدەستداوە و، نزیکەی 76 کەسیش هێشتا بێسەروشوێنن.