قوبرس: دەیان پەنابەر رزگارکران

خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتنی قوبرس ڕایانگەیاند، کە چەندین کۆچبەریان بە دوو بەلەم ڕزگارکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووە ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.

ناوەندی هەماهەنگی گەڕان و ڕزگارکردن لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان لە کەناری کاپۆ گریکۆ ئەنجامداوە، کە 29 پیاو و پێنج ژن و 11 منداڵی کۆچبەریان رزگارکردووە.

پۆلیسی قوبرس دەڵێ، هەموو کۆچبەرەکان خەڵکی سوریان و لە دۆخێکی تەندروستی باشدان، گوازراونەتەوە بۆ ناوەندێکی وەرگرتنی پەنابەران لە دەووروبەری نیکۆسیای پایتەخت.

پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە دوو کەسی تەمەن 20 و 18 ساڵیان دەستگیرکردوون، چونکە گومانی قاچاخچییان لێ دەکرێت، بڕیارە ڕۆژی هەینی لە بەردەم دادگا ئامادە بن.

جێی باسە، رزگاکردنی ئەو کۆچبەرانە لە رۆژی هەینیدا بووە و لە دوو بەلەمدا رزگارکراون.

ڕەنگە بە دڵت بن