حکومەتی هۆڵەندا کار بۆ دەرکردنی ئەو کۆچبەرانە دەکات، کە هیچ هەلێکیان بۆ بە دەستهێنانی مافی نیشتەجێبوونی یاسایی نییە، وە ئەوانەشی کێشە و تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی هۆڵەندا، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ڕێککەوتنەی لە ساڵی 2021 لەگەڵ مەغریبدا واژۆکراوە، هێشتا نەبووەتە هۆی دەرکردنی زۆرێک لەو پەنابەرانە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکان، حکومەتی هۆڵەندا دەیەوێت گۆڕانکاری لەو دۆخەدا بکات.
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری داد و ئاسایشی حکومەتی هۆڵەندا دێلانیچکۆز زیگێریۆس ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمستردام و ڕەبات بە مەبەستی واژۆکردنی پەیماننامەی ڕادەستکردن لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا، کە هۆڵەندا پشتی پێ دەبەستێت، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری تاوانی ڕێکخراوە لەسەر کۆمەڵگەی هۆڵەندی.