ئەڵمانیا: گەڕەکی شارێکی بە ناوی “ژینا ئەمینی”یەوە دەکرێت

لەسەر پێشنیاری پارتی دیموکراتی مەسیحی لە هەرێمی نیدرزاکسۆنی ئەڵمانیا، گەڕەکێک لە لای چەپی ئۆپێراخانەی “گۆڕەپانی مافی مرۆڤ”ی شاری هانۆڤەر، بە ناوی ”ژینا ئەمینی”یەوە دەکرێت.

 بە وتەی نوێنەرانی هەرێمی پارتی دیموکراتی مەسیحی هانۆڤەر، ناونانی ئەو گەڕەکە بە ناوی “ژینا ئەمنی”، لە مانگی دێسەمبەر و  یادی 75 ساڵەی جاڕنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤدا ئەنجام دەدرێت.

 بە وتەی بەرپرسانی ئەو حیزبە، ئەم کارە ڕێزلێنانێکە بۆ هەموو ئەو ژنانەی، کە دەیانەوێت بە ئازادی و سەربەخۆیی بژین.

 پێشتر لەسەر مۆڵەتی فەرمیی شارەوانی فرانکفۆرت، ناوی ئەو شەقامەی کە کونسوڵخانەی گشتیی ڕژێمی ئیسلامیی ئێرانی تێدابوو، بە ئامادەبوونی نەرگس ئەسکەندەری گرونبێرگ، سەرۆکی شارەوانیی فرانکفۆرت، کە بە ڕەچەڵەک ئێرانییە، بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێکی سیمبولێکی نافەرمی، بە ناوی ژینا ئەمینییەوە کرا.

دوای دەستبەسەرکردن و شەهیدکرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیرشادی ڕژێمی ئێران و  دەستپێکی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ئەو ڕژێمە، لە زۆرێک وڵاتانی وەک فەرەنسا، ئۆترێش، کەنەدا و، بەلجیکا ڕاگەیەندرا، کە چەندین شوێن و شەقام بە ناوی ژینا ئەمینی ناودێر کراون.

ڕەنگە بە دڵت بن