گەیشتنی کۆچبەران زیادی کردووە و رێژەی گیان لە دەستدانیشیان ئاشکراکرا

ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە کەناراوەکانی مەغریبەوە گەیشتوونەتە دوورگەکانی کاناری ئیسپانیا، هاوکات لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، بە لایەنی کەمەوە دەیان کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

بە گوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، تەنیا لە مانگی حوزەیراندا، نزیکەی 2600 کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەکانی کاناری ئیسپانیا، لە بەرامبەریشدا بە لایەنی کەمەوە 90 کۆچبەریش گیانیان لە دەستداوە.

چالاکوانی ئیسپانی هێلینا مالینۆ دەڵێ، 51 کۆچبەر، لە نێویاندا 11 ژن و سێ منداڵ هەن، گیانیان لە دەستداوە.

ڕێگای دوورگەکانی کاناری یەکێکە لە مەترسیدارترین ڕێگاکانی کۆچ لە جیهاندا، بە لایەنی کەمەوە 559 کەس لە نێویاندا 22 منداڵ، لەم ڕێگایەدا تەنیا لە ساڵی 2022 گیانیان لە دەستداوە، ئەوەش بەگوێرەی داتاکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ.

ژمارەی کۆچبەران بۆ دوورگەکانی کاناری لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا زیادی کردووە و، لە مانگی حوزەیراندا نزیکەی 2600 کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەکانی کاناری.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا، لە نێوان سەرەتای ئەمساڵ و کۆتایی مانگی پێنجدا، نزیکەی 4406 کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەکانی کاناری.

ڕەنگە بە دڵت بن