کارگەی دروستکردنی بەلەمی کۆچبەران تێکدرا

هێزێکی دەریایی هێرشێکیان بۆ سەر شوێنێکی تایبەت بە دروستکردنی بەلەمی ئاسنین لە سفاکس راگەیاند، کە تایبەت بوون بە ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی شارەکەوە بەرەو ئەوروپا.

وتەبێژی پاسەوانی دەریایی حسام جەبابلی ڕایگەیاند، رۆژی دووشەممە، 3ی تەمموز، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سفاکسی تونس، دەستیان بەسەر شوێنێکدا گرتووە، کە بزوێنەر و ئەو ماددانەی تێدابوون بۆ دروستکردنی بەلەم بەکارهێنراون، تا شێوەیەکی بەربڵاو لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەکاری بێنن، شوێنەکەشیان وەک کارگەی دروستکردنی بەلەم بەکارهێناوە و تێکوپێکدراوە.

هەروەها 15 کۆچبەریشیان لە باشووری بیابانی ئەفریقاوە دەستگیرکردووە، کە ئامادەکارییان کردووە بۆ گەشتێکی دەریایی بەرەو کەناراوەکانی ئیتالیا بڕۆن، هەروەها دەستگیرکردنی دوو قاچاخچیشی ڕاگەیاند.

کاربەدەستانی ئاسایشی تونس، ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند، 2،068 کۆچبەر دەستگیرکراون، کە ویستوویانە بە شێوەیەکی نایاسایی لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا کۆچ بکەن، ئەوەش تەنیا لە کاتی پشووی جەژنی قورباندا لە نێوان 27 و 29 ی مانگی 6دا بووە.

ڕەنگە بە دڵت بن