نەمسا: پەنابەرێک چی لە خۆی و هاوسەرەکەی کرد؟!

پەنابەرێکی تەمەن 35 ساڵ، هاوسەرە تەمەن 28 ساڵانەکەی لە گەڕەکێکی ڤیەننای پایتەختی نەمسا کوشت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی نەمسا، پەنابەرەکە سورییە و ناوی “هۆکار”ە. ئەو ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ماڵەکەی خۆیدا، بە چەقۆ ژنەکەی کوشتووە، دواتریش لە نهۆمی سێیەمەوە بە مەبەستی خۆکوشتن خۆی هەڵداوەتە خوارەوە، دواتر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستی لە مەترسیدایە.

پۆلیس دەشڵێت، قوربانییەکە پێش ئەوەی بکوژرێت تەلەفۆنی بۆ دایکی کردووە و داوای یارمەتی کردووە، چونکە مێردەکەی چەقۆی لێ هەڵگرتووە.

جێی باسە، ئەو دوو هاوسەرە، خاوەنی سێ منداڵی تەمەنی 10 و 6 و 3 ساڵین.

ڕەنگە بە دڵت بن