پەنابەرێکی عێراقی سزای بەندکردن درا و منداڵەکانی لێسەندرایەوە

دادگای پارێزگای ئێسکیلستونای باشووری سوید، سزای زیندانی بەسەر پەنابەرێکدا سەپاند، ئەوەش دوای ئەوەی بە خراپ مامەڵەکردنی لەگەڵ منداڵەکانی تاوانبار کرا.

بەهۆی خراپ مامەڵەکردنی لەگەڵ منداڵەکانیدا، دادگایەکی ئێسکیلستونای سوید، سزای بەندکردنی سێ ساڵ و نیوی بەسەر پەنابەرێکی عێراقیدا سەپاند، هاوکات بڕیاریشیدا منداڵەکان لە دایک و باوکەکەش بسەندرێتەوە و بگوازرێنەوە ژێر چاودێری دەستەڵاتی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی.

بەگوێرەی دادگا، باوکەکە، سەرۆکی خێزانەکە، چەندین جار هەڕەشەی لە منداڵەکانی کردووە و لێیداون، ئەوەش لە یاسای سویددا پێشێلکردنی مافی منداڵانە.

هەروەها بڕیاردراوە بەوەی کە بڕی 170 هەزار کرۆنی سویدی، (14،280 یۆرۆ) وەک قەرەبووی منداڵەکانی بدات.

جێی باسە، خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی سوید، بە ئامانجی پاراستنی منداڵان دامەزراوە، کاتێک ڕووبەڕووی لەلایەن خێزانەکانیانەوە تووشی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی دەبنەوە، یا ئەندامێکی خێزانەکە مودمینی ماددەی هۆشبەر بێت، ئەگەر بەشەکە زانیاری پێگەیشت کە منداڵەکە لە مەترسیدایە، ئەوا دەتوانێت دەستبەجێ لە خێزانەکەی بسەنێتەوە و، لەژێر دەستەڵاتی یاسادا و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکات و، دواتر بیباتە ژێر چاودێری “خێزانێکی خانەخوێ”، ئەوەش بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن دادگای بەڕێوەبردن لە هەر شارەوانییەک دەرچێت.

ڕەنگە بە دڵت بن