ئەڵمانیا: چەند کۆچبەرێک لە نێو بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە..لەم وڵاتەوە رۆشتوون

میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن، پۆلیس لە نزیک شارۆچکەی فرانکفۆرت-ئۆدەر لەگەڵ پۆڵەندا، بارهەڵگرێکیان دۆزیوەتەوە کە 34 کۆچبەری تێدابووە و، لە نێویاندا ژمارەیەکی زۆر منداڵ هەبووە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، ئەو کۆچبەرانەی لە نێو بارهەڵگرەکەدا بوون، خەڵکی سوریا بوون و تەمەنیان لە نێوان دوو بۆ 46 ساڵە و، شۆفێری بارهەڵگرەکە، پەنابەرەکانی لەسەر ڕێگایەکی لاوەکی جێهێشتووە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە، کە لە پۆڵەنداوە هاتوون.

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە بێلاڕوسەوە دەڕۆنە پۆڵەندا، لەم چەند مانگەی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن