بزانە لە ماوەی دوو رۆژدا چەند کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا

بە گوێرەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، گەیشتنی کۆچبەران بەو وڵاتە، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەت بەردەوامە لە توندکردنەوەی سیاسەتی کۆچ و توندکردنەوەی پلانەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کۆچبەران.

ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە نێوان 7 بۆ 9 ی ئەم مانگی حەوتەدا، واتە دوو رۆژ، 1339 کۆچبەر بە 26 بەلەم گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە. وەزیری ناوخۆ سوێلا برێڤەرمان، جەخت دەکاتەوە لەسەر سیاسەتی ڕێگریکردن لە هەوڵەکان بۆ پەڕینەوە و، سوورە لەسەر پلانەکەی بۆ بە زۆر ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا.

بەلەمە کۆچبەرەکان گەشتێکی مەترسیدار دەکەن بۆ پەڕینەوە لە گەرووی پاس دێ کالێس لە باکووری فەڕەنسا، کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین ڕێگا دەریاییەکانی جیهان و ڕۆژانە 400 کەشتی بازرگانی پێدا تێدەپەڕن.

ڕەنگە بە دڵت بن