ئەڵمانیا: پەنابەرێکی بەم شێوە سزادا

دادگای شاری درێسدنی ویلایەتی ساکسۆنی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، سزای زیندانی بەسەر پەنابەرێکدا سەپاند، دوای ئەوەی وەک ئەندامێکی دیاری تۆڕی قاچاخچێتی پارە کاری کردووە کە بە (سیستمی حەواڵە) ناسراوە، تاوانبار کرا.

لێکۆڵەرەوەکانی پۆلیس لە دادگا ڕایانگەیاند، کە تۆمەتبارەکە خەڵکی سوریایە و ئەندامێکی باوەڕپێکراوی تۆڕێکی قاچاخچی پارە دادەنرێت، وە زۆرێک لە پەنابەرەکان متمانەیان پێیکردووە، چونکە ئەو بۆ گەیاندنی پارە بۆ خێزانەکانیان لە سوریا کار دەکات، دادگاش سزای سێ ساڵ و نیو زیندانی کردنی بەسەردا سەپاند.

جگە لە تۆمەتی کارکردن لە سیستمی حەواڵە، دادگا تۆمەتبارەکەی تاوانبارکرد بە بەشداریکردن لە قاچاخچێتی پەنابەران بۆ ئەڵمانیا و ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تاوانکاریدا.

جێی ئاماژەیە، لە ساڵی 2009ەوە ئەڵمانیا سیستمی حەواڵەی قەدەغە کردووە و، بکەری ئەو کارەش بە یاسا سزا دەدرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن