وێنەکەی ببینە.. بزانە پەنابەرێک چەند ساڵ سزا دەدرێت

پەنابەرێکی تەمەن 30 ساڵ، بە تۆمەتی هەراسانکردنی سێکسی و لێدانی ئافرەتان لە شاری کیمنیتسی ویلایەتی ساکسۆنیای ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دادگایی کرا و، لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی سزا دەدرێت.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی، ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو پەنابەرە سورییە، ناوی حوسامە و، لە سێ حاڵەتدا و لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2022، بە تۆمەتی هەراسانکردنی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی دژی چەند ئافرەتێک، دادگایی کرا.

یەکێ لە قوربانییەکان، تەمەنی 25 ساڵ بووە و، بە دادگای ڕاگەیاند، کە حوسام شەوێک دوایکەوتووە و لە پشتەوە هێرشی کردۆتە سەری. بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرگری و هاواری کردووە، توانیویەتی ڕزگاری بێت.

قوربانییەکی دیکە، تەمەنی 20 ساڵە، بە دادگای ڕاگەیاندووە کەئەو تۆمەتبارەی لە نزیک وەستانی پاسێک بینیوە، کاتێ نزیک بووەتەوە، پێیگوتووە کە جوانە و هەوڵی داوە دەست بە جەستەیدا بێنێت.

ئەو گوتی: “چاوەکانی سوور بوون و بۆنی هەشیشی لێهاتووە”. جەختی لەوەکردەوە کە تۆمەتبارەکە زنجیری پانتۆڵەکەی لەبەردەمیدا کردۆتەوە و کاری نەشیاوی کردووە.

قوربانییەکی دیکەی تەمەن 16 ساڵیش پشتڕاستی کردەوە، کە ئەو پەنابەرە لە باخچەی پشتەوەی بینایەک هێرشی کردۆتە سەری و هەوڵی داوە ئازاری بدات.

بەڵام گەنجەکەی سوریا هەموو تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە. بەڵام دادوەرەکە پێیڕاگەیاند پۆلیس شوێنپێی سپێرمی ئەویان دۆزیوەتەوە لە شوێنی وەستانی پاسەکە و، دی ئێن ئەیەکەی لەسەر جلوبەرگی یەکێ لە قوربانییە هەبووە.

جێی باسە، ئەگەر ئەو پەنابەرە تاوانبار بکرێت، ئەوا ڕووبەڕووی سزای پێنج ساڵ زیندانی دەبێتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن