لە کاتی گەیاندنی کۆچبەرەکان قاچاخچییەکە دەستگیر دەکرێت..وێنەی ببینە

میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، پۆلیس چەند پەنابەرێکی لە نزیک سنووری پۆڵەندا و لە نێو ئوتۆمبێلێکدا دۆزیوەتەوە و شۆفێرەکەشی دەستگیر کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، بارهەڵگرەکە لە دەوروبەری شارۆچکەی گۆرلیتزی ئەڵمانیا دۆزراوەتەوە، کە هاوسنووری پۆڵەندایە، 26 کۆچبەری سوری تێدابووە و، شۆفێرەکەشی هاوڵاتییەکی ئۆکرانی تەمەن 41 ساڵە و دەستگیر کراوە، هاوکات کۆچبەرەکانیش ڕادەستی ناوەندێکی پێشوازی کراون.

جێی باسە، ئامارە فەرمییەکانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی سورییەکان لە ئەڵمانیا نزیکەی یەک ملیۆن کەسە.

ڕەنگە بە دڵت بن