سەرۆک شارەوانییەک لەسەر پێویستییەکی پەنابەران هاتە دەنگ

سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی ئەڵمانیا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانییەکان لەسەر شارەوانییەکان بۆ تێچووی پەناگە و چاودێریکردنی پەنابەران، داوای دابینکردنی پارەی هەمیشەیی بۆ خەرجییەکانی چاودێریکردنی پەنابەران و دابینکردنی نیشتەجێبوونیان دەکات.

هێڵمۆت دیدی لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت کۆنفرانسی سەرۆکەکانی حکومەتی ویلایەتەکان کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، ببێتە هۆی چارەسەرێکی کاتی دابینکردنی پارە بۆ پەنابەران.

وتیشی: “ئەرکی هەمیشەیی چاودێریکردنی پەنابەران دەبێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی پارەی بۆ دابین بکرێت”.

جێی باسە، لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا، حکومەتی فیدراڵی و ویلایەتەکانی ئەڵمانیا بەشدارییەکی دیکەیان ڕاگەیاند لە تێچووی چاودێریکردنی پەنابەران بۆ ئەمساڵ.

ڕەنگە بە دڵت بن