گرووپێکی تاوانکار کە کۆچبەرانیان بەکارهێناوە دەستگیر کران

چەند گومانلێکراوێک ڕووبەڕووی تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تاوانکاری و ساختەکردنی بەڵگەنامە و ئەنجامدانی پێشێلکردنی مافەکانی کرێکاران و پەنابەرەکان دەبنەوە، کە کۆچبەری نایاساییان بەکارهێناوە لە کاری کشتوکاڵدا.

پۆلیسی نیشتمانی ئیسپانیا گرووپێکی تاوانکاری هەڵوەشاندەوە، کە کرێکارانی کۆچبەریان بە شێوەیەکی نایاسایی لە تاراگۆنای پارێزگای کەتەلۆنیای باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بۆ کاری کشتوکاڵ بەکار هێنابوو و، ناچاریان کردبوون لە بارودۆخێکی ناڕێکدا کار بکەن، لەگەڵ دابینکردنی بەڵگەنامەی ساختە بۆیان بەرامبەر ئەوەی کۆچبەرەکان 400 یۆرۆ بدەن.

22 تۆمه تبار و زیاتر له 100 قوربانی

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 22 کەسیان دەستگیرکردووە کە پەیوەندییان بە گرووپەکەوە هەبووە و، تۆمەتباریان کردوون بەوەی سەر بە ڕێکخراوێکی تاوانکارین.

لەنێو ئەوانەی دەستگیرکراون چوار سەرکردەی تۆڕەکە هەن، هەروەها گرێبەستی کارکردنیان لە ناوچە کشتوکاڵییە جۆراوجۆرەکان لە شارۆچکەکانی نزیک تاراگۆنا بۆ ئەو کۆچبەرانە ڕێکخستووە کە لە بارودۆخێکی ناڕێکدا ژیاون.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گروپە توانایەکی گەورەی لۆجستییان هەیە بۆ گواستنەوەی زیاتر لە 100 کرێکار لە ڕۆژێکدا بۆ خاڵە کشتوکاڵییە جۆراوجۆرەکان.

ڕەنگە بە دڵت بن