بەریتانیا: ژمارەی داواکارانی پەنابەری گەیشتە بەرزترین ئاست

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، ژمارەی ئەو داواکارییانەی کە چاوەڕێی پرۆسەی پەنابەری لە بەریتانیا دەکەن گەیشتۆتە بەرزترین ئاست.

ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەریخستووە کە 175،457 کەس چاوەڕێی بڕیاری سەرەتایی دەکەن، ئەمەش بە ڕێژەی 44٪ زیادی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، کاتێک ژمارەی داواکارییە هەڵواسراوەکان گەیشتە 122،213 کەس.

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆ، ژمارەی ئەو کەسانە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا گەیشتە 139،961 کەس، ئەمەش بە ڕێژەی 57٪ زیادی کردووە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو، کاتێک ژمارەی ئەو کەسانە گەیشتە 89،231 کەس.

جێی باسە، حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، زیادبوونی ژمارەکان بارگرانی لەسەر دارایی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان زیاد دەکات.

ڕەنگە بە دڵت بن