لە ئوتۆمبێلی دوو خێزانی پەنابەردا مادەیەکی قەدەغەکراو دەدۆزێتەوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، پۆلیس لە بەندەری شاری سیوتای کەناری باشووری دەریای ناوەڕاست، دوو خێزانی مەغریبی خاوەن رەگەزنامەی بەلجیکییان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، دوو خێزانەکە لە کاتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی 200 کیلۆگرام حەشیش دەستگیر کراون، ئاماژە بەوەش دەکات کە لە پشوودا بوون و لە مەغریبەوە گەڕاونەتەوە.
پەنابەرەکان پیاوێکی تەمەن 39 ساڵی بە ڕەچەڵەک مەغریبی بووە کە مافی پەنابەری بەلجیکای هەیە، لەگەڵ هاوسەرە 29 ساڵانەکەی کە ڕەگەزنامەی بەلجیکی هەیە، لەگەڵ چوار منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان یەک بۆ 15 ساڵدایە.
سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا دەستی بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، لە هەمان ڕۆژدا پۆلیسی سنوور توانیویانە بڕێکی دیکە لە حەشیش لە ناو ئۆتۆمبێلی خێزانێکی دیکەی مەغریب-بەلجیکیدا بدۆزنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکەی دووەم، شۆفێرەکەی پیاوێکی تەمەن 48 ساڵ بووە لەگەڵ هاوسەرە (41 ساڵ)ەکەی، کە هەردووکیان بە ڕەچەڵەک مەغریبن و چوار منداڵیان لەگەڵدابووە.