بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەرانەوە گەنجانی بەریتانیا چیان بەسەر هاتووە؟!

گەنجانی بەریتانیا لە ماوەی ئەم دواییەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی بێکارییەوە دەناڵێنن، ئەمەش دوای زۆربوونی گەیشتنی لێشاوی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی بی بی سی، ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 24 ساڵدایە، 2.5 جار زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە بێکار بن، یا خوێندنی زانکۆیان تەواو بکەن.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێ لە هۆکارەکانی بێکاری گەنجان، بریتییە لە دامەزراندنی سەدان هەزار کرێکاری بیانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە لە بەریتانیا داوای بیمەی نیشتمانی دەکەن، لە ماوەی ساڵێکدا گەیشتووەتە 1.1 ملیۆن کەس.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی بیانی کە دێن بۆ بەریتانیا، زۆربەیان خەڵکی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپان و زۆربەیان ڕەگەزنامەی هیندی و نێجیرییان هەیە.

لە 24 ی مانگی هەشتدا، 19 هەزار و 382 کەس لە ساڵی 2023دا تێپەڕیوون، ئاماژەشی بەوەدا کە ئەم ژمارەیە تەنها لە مانگی حوزەیراندا 3824 کەس دەگرێتەوە، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە مانگی حوزەیراندا.

هەروەها ڕاپۆرتەکە باس کە گەیشتنی بەلەمە بچووکەکان دەکات، کە نزیکەی 45٪ی داواکارییەکانی پەنابەری لە بەریتانیا بۆ ساڵی 2022 دا پێکدەهێنێت.

لەو ساڵەدا کۆی گشتی 45،755 کۆچبەر لە کەناڵەکەدا تێپەڕیوونەتەوە، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن