یەکێتی ئەوروپا: یاسای خزمەتگوزارییەکانی سۆشیال میدیا و ئۆنلاین دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یاسای خزمەتگوزارییەکانی سۆشیال میدیا و ئۆنلاین لە یەکێتی ئەوروپا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەمەودوا هیچ کڕین و فرۆشتنێکی ساختە لەڕێی ئۆنلاینەوە نابێ هەبێت و، پێویستە کۆمپانیا گەورەکان خزمەتگوزارییەکانیان کۆنترۆڵ بکەن، تا ڕووبەڕوی پێبژاردەی یاسایی نەبنەوە.

قۆناغی یەکەمی یاسای ڕێکخستن لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 2023.08.24 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و، کاریگەری لەسەر 19 پلاتفۆرمی دیجیتاڵی “زۆر گەورە” هەیە، لە نێویاندا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ماڵپەڕەکان و فرۆشیارە ئۆنلاینەکان، کە لانیکەم 45 ملیۆن بەکارهێنەری مانگانەیان لە یەکێتی ئەوروپادا هەبووە.
کۆمپانیا گەورەکانی ئینتەرنێت دەبێت لە ڕۆژی هەینییەوە ئەو پۆستانە لابەرن، کە زانیاری نایاساییان تێدایە و هاوڵاتیانی ئەوروپا لە ناوەڕۆکەکەی بپارێزن.

پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بریتین لە: عەلی بابا ئێکسپرێس، ئەمازۆن ستۆر، ئەپڵ ئەپستۆر، بووکینگ.کۆم، فەیسبووک و ئینستاگرام کە خاوەندارێتیان مێتایە، نەخشەی گووگڵ، پلەی، بازاڕکردن، لینکیدئین، پینتەرسێت، سناپچات، تیک تۆک، تویتەر (لە ئێستادا X)، ویکیپیدیا، یوتیوب، زالاندۆ، بینگ و گەڕانی گووگڵ.

کۆمپانیاکان ساڵانە وردبینییان لەسەر دەکرێت و سەرپێچیکارانی یاسایی بازاڕە دیجیتاڵییەکان تا لەسەدا ٦ی داهاتی ساڵانەیان غەرامە دەکرێن.
یاسا نوێیەکان داوا لە کۆمپانیاکان دەکەن، سیستمێکی ئاسان بەکاربێنن بۆ خەڵک.
دوای ئەو قۆناغەی کە لە ڕۆژی هەینی دەست پێدەکات، دەبێت 19 پلاتفۆرمەکە ڕاپۆرتی تەواو پێشکەش بکەن، دوای دوو مانگیش ڕاپۆرتی شەفافیەت بڵاوبکەنەوە.

جێی باسە، یاسای ڕێکخستنەکانی بواری ئینتەرنێت و ئۆنلاین، لە مانگی شوباتی ٢٠٢٤ەوە لەسەر سەرجەم خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان جێبەجێ دەکرێت.

سەرچاوە: ئیرۆنیوس
س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن