ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیتالیا ڕایانگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری هەینی و شەممەی ڕابردوودا، گەیشتنی کۆچبەران چەند هەزار کەسێکی تێپەڕاندووە، کە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی دوورگەی لامپدۆسا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوە رۆژانی هەینی و شەممەی رابردوو زیاتر لە 3000 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەی لامپدۆسا و بەوەش ئەو کۆچبەرانەی کە لە ناوەندی نیشتەجێبوونی دوورگەکەدا دەژین، گەیشتۆتە نزیکەی 4،121 کۆچبەر.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی میدیای ئیتالی، زۆربەی بەلەمەکان لە کەناراوەکانی سفاکسی تونس بەڕێکەوتوون، جگە لە سێ گرووپ، دوویان لە کەناری شاری مەهدیا و یەکێکیان لە کەناری ساس بووە.
جێی باسە، فیلیپۆ ڕۆمانۆ پارێزگاری هەرێمی ئەگریگانتۆ ڕایگەیاند، لامپدۆسا چیتر ناتوانێت پەنابەری زیاتر وەربگرێت.