دەیان ڕێکخراوی مرۆیی، حکومەتی ئیتالیا بە ڕێگریکردن لە گەڕان و ڕزگارکردن کۆچبەران تۆمەتبار دەکەن.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی 56 ڕێکخراوی ناحکومی مرۆیی کە بۆ یەکێتی ئەوروپا هاتووە، ئیتالیا بە رێگریکردن لەو کەشتیانە تۆمەتبار دەکەن، کە کاریان رزگارکردنی کۆچبەرانە لە دەریای ناوەڕاستدا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ڕاگرتنی کەشتییەکانی ڕزگارکردن مانای مردنی زیاترە لە دەریادا، هاوکات داوای ڕاگرتنی بە پەلەی ئەو ڕێوشوێنە نایاساییانە دەکات کە ئیتالیا بۆ ڕێگریکردن لە کەشتییە مرۆییەکان گرتوویەتە بەر.
ڕێکخراوەکان داوای دەستبەجێ ئازادکردنی هەموو کەشتییەکانی فریاکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی یاسای ئیتالیا دەکەن بۆ سنووردارکردنی چالاکییەکانی گەڕان و، ڕزگارکردنی کۆچبەران لەلایەن ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ناوەندی دەریای ناوەڕاست.
ڕێکخراوەکە هەروەها داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو کەشتییە مەدەنییەکانی گەڕان و ڕزگارکردن و لابردنی هەر قەرەبووکردنەوەیەک دەکەن، کە لە ئەنجامی یاسا نوێیەکەی ئیتالیاوە دەستبەر کراون.
هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی یاسای ئیتالیا دەکەن بۆ سنووردارکردنی چالاکییەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوەندی دەریای ناوەڕاست.