ئەڵمانیا پەنابەرێکی لەسەر تاوانێک سزا دا

دادگای شاری دوسلدۆرفی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، سزای زیندانی بەسەر پەنابەرێکدا سەپاند، پاش ئەوەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن لە ئەڵمانیا بۆ لایەنگرانی بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنی باکووری مەغریب تاوانباری کرد.

میدیاکانی ئەڵمانیا لە زاری وتەبێژێکی دادگاوە دەڵێن، ئەو تاوانبارە مەغریبییە تەمەن 36 ساڵانەی کە نۆ مانگی لە زیندانی پێش دادگاییکردن بەسەر بردووە، دەبێت 4300 یۆرۆ بدات. داواکارانی گشتی داوایان کردووە ئەو پیاوە بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی بکرێت، بەڵام سزای ساڵێک و نۆ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

پۆلیسی ئەڵمانیا کۆچبەرە مەغریبیەکەی لە 14ی تشرینی دووەم لە ناوچەی کۆڵنی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی داواکاری گشتی، پیاوەکە سیخوڕی بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی مەغریب دەکرد لەسەر گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە بزووتنەوەی هیراک.

ڕەنگە بە دڵت بن