ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی فەڕەنسا ئاشکرایان کردووە کە پەیوەندی پۆست لە نێوان دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا و کونسوڵخانەی ڕژێمی سوریا لە پاریس هەیە، ئەمەش بۆ سێیەم جارە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، سەرەڕای ئەوەی 11 ساڵ لەمەوبەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە فەرمی ڕاگیران.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئامانجی ئەم پەیوەندییە پشتڕاستکردنەوەی پەنابەرێکی گەنجی سورییە و، دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا لە 17 ی مانگی هەشتدا دەستگیری کردووە و پەیوەندییان لەگەڵ کونسوڵخانەی رژێمی سوریا لە پاریس کردووە بۆ دیپۆرتکردنەوەی.
لە فەڕەنسا، هەر کۆچبەرێک داوای مافی پەنابەرێتی ڕەت بکرێتەوە، یا بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی یاسایی نەبێت، دەخرێتە ناوەندێکی زیندانیکردنی ئیدارییەوە تا ئەو کاتەی ڕێوشوێنە ڕۆتینییەکانی دەرکردنەکەی بۆ وڵاتەکەی تەواو دەبێت.
لە مانگی کانوونی دووەمدا، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دوو حاڵەتی هاوشێوەی پەیوەندییان لە نێوان پۆلیسی پاریس و پارێزگای هاوتس-گارۆنی باشوور و کونسوڵخانەی رژێمی سوریا لە پاریس ئاشکرا کرد.