کۆبوونەوەی نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری نوێی هەرێمی کوردستان

رەحیم رەشیدی، ناسراو بە مستەر کورد، نوێنەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، بۆ پیرۆزبایی کردن لە تریفە عەزیز نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، سەردانی ئۆفیسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە واشنگتن کرد.

مستەر کورد، لەلایەن نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان تریفە عەزیز و تارا هەمەوەندی بەڕێوەبەری کاروباری نوێنەرایەتی، بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

ڕەشیدی لەو دیدارەدا، بە ناوی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە تریفە عەزیز کرد و هیوای خواست ناوبراو لە ئەرک و کارەکانی دا سەرکەوتوو بێت. هاوکات سەبارەت بە پڕۆژە و چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن و بایەخی یەکخستنی هێز و توانا کوردستانییەکان لە دەرەوەی بازنەی حیزبایەتی ئاخاوت.

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنگتن، وێڕای باس و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر چالاكییەكانی كۆنفدراسیۆن لە دەرەوە بە گشتیی، لە ئەمریکا و کەنەدا بە تایبەتی، هاوکات هیوای خواست لە پێناو بەهێزکردنی پێگەی کوردستان و زوڵاڵتر کردنی دەنگی کوردستانیان لە ئەمریکا، پێکەوەو لە نزیکەوە هاوکاری بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن