ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا خۆپیشاندانێک ئەنجام دەدەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، لە ئاگادارییەکیاندا بۆ کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بە گشتی و لەندەن بە تایبەتی، دەڵێن سبەی سێ شەممە لە بەردەم سەفارەتی عێراقی دژ بەو پێشێلکارییانەی میلیشیاکانی عێراق دەرهەق بە کەرکووک و کورد، خۆپێشاندانێکی هێمنانە ئەنجام دەدەن و داواش لە کوردان دەکەن وەک ئەرکێکی نیشتمانی بەشداری بکەن.

دەقی ئاگادارییەکە:

ئەنجامدانی خۆپیشاندانی رەوەندی کوردستانی لە شاری لەندەن دژ بەو پێشیلکارییانەی میلیشیاکانی عێراق دەرهەق بە کەرکووک و کورد دەکرێت و، ڕۆڵەی کورد لەو شارە شەهید و بریندار دەکرێت ..
لە رێکەوتی 05.09 ڕۆژی سێشەممە، کاتژمێر 13:30 تا 17:00 لە بەردەم سەفارەتی عێراق خوپیشاندانێکی هێمنانە ئەنجام دەدرێت و نامەی ناڕەزایی و ئیدانەکردن و داواکاری بۆ چارەسەری ئەو کێشانە دەدرێتە سەفارەتی عێراقی.

هاتنتان ئەرکی نیشتمانی و پشتیوانییە بۆ ڕۆڵەکانمان لە کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

لەم ناونیشانەی خوارەوە

‏3 Elvaston PI , SouthKensington
‏London SW7 5QH

ڕەنگە بە دڵت بن