دادگایەکی ئەوروپا سکاڵای خێزانێکی پەنابەر ڕەت دەکاتەوە

دووەم دادگای باڵای یەکێتی ئەوروپا کەیسی خێزانێکی پەنابەری دژ بە ئاژانسی سنووری یەکێتی ئەوروپا (فرۆنتێکس) رەتکردەوە، کە داوای قەرەبووکردنەوەی زیانە ماددی و نا ماددییەکانیان دەکرد.

رۆژی چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023 دادگایەکی یەکێتی ئەوروپا لە لوکسەمبورگ، بڕیاریدا کە ئاژانسی سنووری ئەوروپا Frontex ناتوانێت بەرپرسیار بکرێت لەو زیانانەی پەیوەستن بە ڕەوانەکردنەوەی خێزانێکی سوری بۆ تورکیا، چونکە ئاژانسەکە دەستەڵاتی هەڵسەنگاندنی بڕیارەکانی گەڕانەوەی وڵاتانی ئەندام، یا داواکاری پەنابەری نییە.

دادگاکە ڕایگەیاند تەنیا وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا “توانای هەڵسەنگاندنی شایستەکانی بڕیارەکانی گەڕانەوە و پێداچوونەوە بە داواکارییەکانی پاراستنی نێودەوڵەتیان هەیە”.

جێی باسە، ئەم کەیسە لەلایەن خێزانێکی شەش کەسییەوە تۆمارکراوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2016 لە یۆنانەوە بە فڕۆکەیەک کە لەلایەن پۆلیسی یەکێتی ئەوروپا Frontex ڕێکخرابوو، گەڕێندرابوونەوە تورکیا. ئێستا خێزانەکە لە عێراق دەژین و، دەڵێن، فڕۆنتێکس بە شێوەیەکی نایاسایی هەڵسوکەوتی لەگەڵیادا کردووە، چونکە دەبوو داواکاری پەنابەرێتییان ڕەچاو بکرایە پێش ئەوەی لە یەکێتی ئەوروپا دەربکرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن