حکومەتی سوید ڕێوشوێنی نوێی بۆ توندکردنەوەی مەرجی پێدانی هاوڵاتیبوون راگەیاند، لەوانە شارەزایی تەواوی زمانی سویدی و هەبوونی کاری سەربەخۆیی و تێکەڵبوونی لەگەڵ کەلتوور و کۆمەڵگای سوید.
وەزیری کۆچبەری سوید ماریا مالمەر شتاینەرگارد جەختی لەوەکردەوە کە “ئەم پێداویستییانە هەنگاوێکی سروشتییە بەرەو برەودان بە پرۆسەی تێکەڵبوون لە کۆمەڵگای سویدیدا، پێویستە بەسەر هەموو ئەو کەسانەدا بسەپێنرێت کە دەیانەوێت ببنە هاوڵاتی سویدی”، جەختی لەوە کردەوە کە قسەکردن بە سویدی و هەبوونی سەرچاوەیەکی جێگیری داهات گرینگترین پێداویستییەکانن.
جگە لەم ڕێوشوێنانە، حکومەت کاردەکات بۆ زیادکردنی ماوەی نیشتەجێبوونی پێویست بۆ بەدەستهێنانی هاوڵاتیبوون، بەلایەنی کەمەوە بۆ هەشت ساڵ.
جێی باسە، ساڵی ڕابردوو نزیکەی 90 هەزار پەنابەر بوونەتە هاوڵاتی سوید، ئەمەش زیادبوونێکی گەورەیە بە بەراورد بە چەند ساڵێک لەمەوبەر.