رۆژی هەینی میدیاکانی ئەڵمانیا رایانگەیاند کە پۆلیس باوک و کوڕێکی پەنابەریان دەستگیر کردووە، کە هەوڵی کوشتنی خەزووریان داوە دوای ئەوەی کچەکەی لێیان جیابووەتەوە.
میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند پۆلیس لە شاری ماینزی باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، پەنابەرێکی سوری تەمەن 68 ساڵیان لەگەڵ کوڕە 27 ساڵانەکەیدا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی خەزووری خۆیان دەستگیر کردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، باوک و کوڕەکە بە چەقۆ هێرشیان کردۆتە سەر خەزووری لە ناوەڕاستی شەقامێکدا و بە سەختی برینداریان کردووە و، دواتر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە.
جێی باسە، باوک و کوڕە پەنابەرەکە دەستگیرکراون و چاوەڕێی دادگاییکردنن بە تۆمەتی هەوڵی کوشتن.