لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا گەیشتنی لێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی بەرەو کەناراوەکانی ئیتالیا هەزاران کەسی تێپەڕاندووە.
وەزیری ناوخۆی ئیتالیا ماتیۆ پیانتدۆزی رایگەیاند، زیاتر لە 50 هەزار کۆچبەر لە مانگی حەوت و ئابدا گەیشتوونەتە ئیتالیا و، وڵاتەکەشی بە شێوەیەکی گشتی توانیویەتی بەرگەی کاریگەری ئەو شەپۆلە لێشاوە بگرێت.
وتیشی: “وڵاتەکەی پێویستە تا ئەوپەڕی توانا ڕێگری لە کۆچبەران بکات، پێویستە ئەوروپا سیستمی دەرکردن و گەڕاندنەوە جێبەجێ بکەن بۆ ئەو کەسانەی مافی پەنابەرێتییان رەت دەکرێتەوە”.
جێی باسە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی هەشت، زیاتر لە 107 هەزار و 500 کەس لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئیتالیا، بە بەراورد بە 53 هەزار کەس لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا.