دوو پەنابەر دەستگیر دەکرێن..تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە

میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، پۆلیسی تاوان لە شارەکانی کیل (باکوور) و مونیک (باشوور)ی وڵاتەکە، دوو پەنابەریان دەستگیرکردووە، دوای ئەوەی لەلایەن داواکاری گشتییەوە تۆمەتبارکران بە ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.

سەرچاوەکان دەڵێن، داواکاری گشتی ئەو دوو پەنابەرەی بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندی “حەتلە”ی نزیک شاری دێرەزووری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی 2013 روویداوە و، هەروەها بەشدارییان کردووە لە کوشتنی 60 هاوڵاتی مەدەنی و دواتر تاڵانکردن و سوتاندنی گوندەکە.

ئەو دوو پەنابەرە لە ئێستادا دەستگیرکراون و چاوەڕێی دادگاییکردنن، کە چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە دەستپێبکات.

جێی ئاماژەیە ئەو دوو پەنابەرە خەڵکی سوریان و لە “لیوای جوند ڕەحمان” بوون و لە ساڵی 2014 چوونەتە پاڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش”.

ڕەنگە بە دڵت بن