وێنەی ئەو دوو کۆچبەرەی لە دارستانەکانی یۆنان گیانیان لە دەستدا

چالاکوانانی سوریا ڕایانگەیاند دوو گەنجی کۆچبەری سوری لە دارستانەکانی یۆنان گیانیان لەدەستداوە.

چالاکوانان ئاماژەیان بە هۆکاری مردنەکە نەکردووە، بەڵام پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو دوو گەنجە بە ناوەکانی “مەجد مەرعی” و “باسل محەمەد عەلی” زیاتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر لە لە دارستانەکانی یۆنان بەجێماون.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەیان پەنابەری سوری بەهۆی ماندووبوون و نەخۆشی و برسێتی و ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بە دەستی چەتەکانی قاچاخچێتی و پاسەوانانی سنووری یۆنان و بولگاریا.

ڕەنگە بە دڵت بن