پۆلیسی ئیتالیا چەند پەنابەرێکیان بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکردوون، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەش جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەردەوامن لە دەستگیرکردنی قاچاخچییەکان.
وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماتیۆ پیانتدۆزی رایگەیاند، پۆلیس 16 تونسی و دوو میسری دەستگیرکردووە بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە کۆچی نایاساییدا و بەرپرسیار بوون لە یارمەتیدان و هاندانی کۆچی نایاسایی.
وەزیری ناوخۆ جەختی لەوەکردەوە، کە ئەو ڕێوشوێنانەی لەلایەن دەستەڵاتی دادوەری و هێزەکانی پۆلیسەوە گیراون دژی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بەردەوامە.
جێی باسە، حکومەتی ئیتالیا پێشتر بەڵێنی دابوو بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە قاچاخچین، هاوکات چالاکییەکانی کەشتییە خێرخوازییەکانی ڕزگارکردنی قەدەغە کردووە و هەندێکیان بۆ ماوەیەک دەستگیرکردووە.