ئەو بڕیارەی دژی پەنابەران درا هەڵوەشێندرایەوە

ئەنجومەنی دەوڵەتی بەلجیکا بڕیارێکی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی بڕیارەکەی حکومەت لەسەر دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسانەی کە داوای پەنابەری دەکەن.

حکومەتی بەلجیکا لە کۆتایی مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا بڕیارێکی ڕاگەیاند کە بووە هۆی ڕەخنەیەکی بەربڵاو لە وڵاتەکەدا و دەڵێت، ئەو پەنابەرانەی هاوسەرگیرییان نەکردووە و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، چیتر شوێنی نیشتەجێ بوونیان بۆ دابین ناکرێت.

دوای ئەوەی بڕیارەکە لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەکەوە پەسەند کرا، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران ئەم بڕیارەی بە دژی یاسا دانا و هەڵیوەشاندەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە ڕێز لە مافی پەنابەران ناگرێت کە بەپێی یاسای ۱۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۰۷ دراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن