دەیان هەزار کۆچبەر ئەڵمانیا جێدەهێڵن

بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ڤیزای شینگن، لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا 3.26 ملیۆن کەس لە تۆماری ناوەندی کۆچبەرانی ئەڵمانیا تۆمارکراون، هاوکات رێژەیەکی زۆریش ئەو وڵاتە بەجێ دەهێڵن.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ڕێژەیە 11 هەزار کۆچبەر زیادی کردووە بە بەراورد بەو ژمارەیەی کە لە سەرەتای ئەمساڵدا تۆمارکراوە، هاوکات زیاتر لە 279 هەزار کۆچبەریش پێویستە ئەڵمانیا جێبهێڵن، بەڵام لە ئێستادا دەستەڵاتدارانی وڵاتەکە ڕێگە بە هەزاران کۆچبەر دەدەن کە بە نایاسایی لە وڵاتەکەدا بژین، ئەوەش بەهۆی چەندین بارودۆخ و هۆکار.

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند، ڕێژەی دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی لە ئەڵمانیا مافی پەنابەرییان ڕەتکراونەتەوە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023دا، بە ڕێژەی زیاتر لە چارەکێک زیادی کردووە و ژمارەی ئەو پەنابەرانەش زیادی کردووە کە بە شێوەیەکی خۆبەخش گەڕاونەتەوە. جێی باسە، دەستەڵاتی ئەڵمانیا ناچارن کۆچبەرە نایاساییەکان دەربکەن، ئەگەر بە شێوەیەکی خۆبەخش نەگەڕێنەوە

ڕەنگە بە دڵت بن