ئەڵمانیا: چەند پەنابەرێک بەهۆی کارێکەوە لە مەلەوانگەیەکدا دەستگیر دەکرێن

بە گوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، پۆلیسی ویلایەتی ڕاین-ڤێستفاڵیای باکوور، ڕۆژی یەکشەممە هەشت پەنابەریان بە تۆمەتی هەراسانکردنی کچێک لە مەلەوانگەیەکی کۆڵن دەستگیرکردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی ڕاگەیاندن، ئەو پەنابەرانە تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 26 ساڵیدایە و، لە مەلەوانگەیەکی کۆڵن هەراسانکردنی سێکسییان بەرامبەر کچێکی تەمەن 13 ساڵی کردووە و، کچەکەش رایکردووە و چاودێرانی لەو بابەتە ئاگادار کردۆتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ماوەی چەند خولەکێکدا حەوت پاسەوانی پۆلیسی ئەڵمانیا گەیشتوونەتە مەلەوانگەکە بۆ دەستگیرکردنی گەنجەکان کە ویستوویانە رابکەن.

پۆلیس دەڵێت، چوار لە تۆمەتبارەکان پەنابەری سورین و، سێیان تورکن و یەکێکیان عێراقیە.

پۆلیس لە زاری شایەتحاڵێکەوە دەشڵێت، گەنجە عێراقییەکە دەستی بۆ ژێرەوەی کچە مناڵکارەکە بردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن