ئەڵمانیا: داوای گۆڕینی سیاسەتی کۆچ و پەنابەری دەکرێت

سەرۆکی پێشووی ئەڵمانیا یواخیم غاوک داوای گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی کۆچ و پەنابەری وڵاتەکەی دەکات.

یواخیم غاوک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی دووی ئەڵمانیا وتی: “پێویستە بیر لەوە بکەینەوە کە تا ئێستا ناتوانرێت لە قەیرانی پەنابەران دەرباز بین کە ئەوروپا تووشی بووە و دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێویستە بەدوای چارەسەری نوێدا بگەڕێین دوای شکستی چارەسەرەکانی ئێستا بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆسیەی کۆچ.”

سەرۆکی پێشووی ئەڵمانیا کە لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2017 پۆستی شەرەفی لە وڵاتەکەیدا هەبووە، نموونەیەکی ئەو گۆڕانکارییەی حکومەتی سۆسیال دیموکراتەکانی دانیمارکی هێنایەوە: “حکومەتی دانیمارک سەرکەوتوو بوو لە کەمکردنەوەی لێشاوی پەنابەران”.

وتیشی: “پێویستە چینی سیاسی ئەڵمانیا پێداچوونەوە بە هەموو یاساکانی پەنابەریدا بکات، لەوانەش یاساکانی پەنابەری سیاسی”.

ڕەنگە بە دڵت بن