ئەم وڵاتە بە زۆر پەنابەران دیپۆرت دەکاتەوە

حکومەتی پارێزگاران سەدان ملیۆن کرۆنی بۆ دامەزراندنی سەنتەری بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران دابین کردووە.

ناردنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکانیان بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی پارێزگاران بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە سوید، هەروەها دەرکردنی هەموو کۆچبەرە نایاساییەکان و ئەو پەنابەرانەش کە داواکاری نیشتەجێبوونیان ڕەتکراوەتەوە.

حکومەت چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، ئەوەی بە سەنتەری گەڕانەوە ناسراوە دادەمەزرێنرێت، لەوێ هەموو ئەو پەنابەرانەی کە داواکاری پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە، دەگوازرێنەوە بۆ ئەو ناوەندانە و بە شێوەیەکی خۆبەخش، یا ناچار دەکرێن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

جێی باسە، نزیکەی 300 ملیۆن کرۆن (25.2 ملیۆن یۆرۆ) بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراوە و چاوەڕوان دەکرێت سەنتەرەکان نزیکەی 2900 کەس لەخۆبگرن.

ڕەنگە بە دڵت بن