سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە جەنگێکی جیهانی دژ بە کۆچی نایاسایی ئەنجام بدەن.
جۆرجیا میلۆنی لە وتارەکەیدا بۆ کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، داوای جەنگێکی جیهانی دژی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کرد، ئەم داواکارییەی دوای ئەوە دێت کە بەلەمەکانی کۆچبەران بە گەیشتنیان بە ئیتالیا رۆژانە روو لە زیادبوون دەکەن.
وتیشی: “وڵاتان داگیر دەکرێن، هەژاری بڵاو دەبێتەوە، کۆیلایەتی دووبارە سەرهەڵدەداتەوە، پیرۆزی مرۆڤ دەخرێتە مەترسییەوە، شەڕکردن دژی ڕێکخراوە تاوانکارییەکان دەبێت ئامانجێک بێت کە هەموومان یەکبخات و نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەگرێتەوە.”
جێی باسە، ڕۆژی پێنجشەممە زیاتر لە 700 کەس لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە بەلەم لە ئەفریقاوە گەیشتنە ئیتالیا. لە ڕۆژی چوارشەممەوە زیاتر لە 20 بەلەمی نوێ گەیشتوون کە زۆربەیان لە تونسەوە هاتوون، ناوەندی پێشوازیکردنی کۆچبەران لە لامپیدۆسا زیاتر لە 1100 کەسی تێدایە، هەرچەندە توانای تەنیا 400 کەسی هەیە.