وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێ، وڵاتەکەی بیر لە دامەزراندنی خاڵی پشکنینی سنووری جێگیر دەکاتەوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەری نایاسایی کە بە پۆڵەندا و کۆماری چیکدا تێدەپەڕێت.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا نانسی ویزەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “Welt am Sonntag”ی ئەڵمانی ڕوونیکردەوە کە پێویستە داواکاری پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، ئەگەر هەر کەسێک لەسەر سنوور پێشکەشی بکات، جەختیشی کردەوە کە “ئەمە ئەرکێکی یاسایی ئاشکرایە.”
جێی باسە، چەند رۆژێکە بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا هۆشداری ئەوە دەدەن کە چیتر وڵاتەکەیان ناتوانێت ببێتە پەناگەی پەنابەران، ئەوەش بەهۆی زۆری پەنابەران لەو وڵاتە دەگەڕێتەوە.