بە پەلە: ئەمڕۆ چەندین پەنابەری عێراقی لەم وڵاتە دیپۆرت کرانەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕادیۆی ئیکۆت، بەیانی ئەمڕۆ 30 هاوڵاتی عێراقی بەزۆر ڕەوانەی بەغدا کراونەتەوە. ئەمە یەکەمجارە لە ساڵی 2012 ەوە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ڕێگەی فڕۆکەوە پەنابەری عێراقی دیپۆرت بکرێنەوە.

عێراق پێشتر ڕەتیکردەوە ئەو کەسانە وەربگرێت کە بەزۆر دەردەکرێن، بەڵام گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئەو بابەتە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە. پارێزەر مەجید ئەلناشی کە نوێنەرایەتی ژمارەیەک لەو کەسانە دەکات بەزۆر دەرکراون، پرسیار لەو مۆڵەتانە دەکات کە سوید ناچارکراوە بیکات لە بەرامبەر ڕێککەوتنی عێراق بۆ وەرگرتنی هاوڵاتییە دەرکراوەکان. پێویستە ئەو ڕێککەوتنە ڕابگەیەنرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن