ناوەندی ئۆتاوا چالاکییەکیان لە پەرلەمانی کەنەدا بەڕێوەبرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، چالاکییە ئاهەنگێکی کولتوری و رۆشنبیری کوردی لە هۆڵی پەرلەمانی کەنەدا و بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی بەڕێوەبرد.

رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٤/٩/٢٠٢٣ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، بۆ یەکەمجار ئاهەنگی کولتور و ڕۆشنبيری کوردی لە هۆڵی پەرلەمانی کەنەدا و به بەشداری و پشتيوانی کۆمەڵەی كوردى شارى ئۆتاوا و گاتينو لەگەڵ ماڵى كورد له تۆرونتۆ و، بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد.

بەشداربووانی ئاهەنگەکە، بریتی بوون لە هەریەکە لە خاتوو تريفه عەزيز نوێنەرى حكومەتى هەرێمی كوردستان له ئەمريكا و، سەفين دزەیى بەرپرسى پەيوەنديیەكانى حكومەتى هەرێمی كوردستان و رەحيم رەشيدى نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، هاوکات چەندین کەسایەتی دیکەش ئامادەی بوون.

جێی باسە، شوان ئاغا غەفورى بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، ئێواره خوانێكى گەورەی لە ماڵی خۆیدا بۆ گشت میوانەکان سازدا.

ڕەنگە بە دڵت بن