کەی ڕەگەزنامەی سویدی لەدەست دەدەیت.. بۆ کورد چۆنە؟

ساڵانە هەزاران پەنابەر رەگەزنامەی سوید وەردەگرن، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ژمارەکە لە ماوەی داهاتوودا کەم ببێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی مەرجی بە دەستهێنانی توندتر دەبێت.

بەڵام ئەگەر رەگەزنامە وەربگریت و ببیت بە هاوڵاتی سویدی، بەگوێرەی یاسا، یەک حاڵەت هەیە کە لەوانەیە ڕەگەزنامەی سویدی لە دەست بدەیت. بۆ نموونە ئەگەر تۆ لە دەرەوەی سوید لەدایک بوویت و دواتر بە تەنیا، یا لەگەڵ خێزانەکەت چوویتە سوید و ڕەگەزنامەی سویدیت وەرگرتبێت و دواتر سوید بەجێبهێڵیت پێش ئەوەی تەمەنت ببێتە ۲۲ ساڵ، بۆ ئەوەی لە وڵاتێکی تر بژیت.

یاسای سویدی پشتڕاستی دەکاتەوە کە لەم حاڵەتەدا لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتدا ڕەگەزنامەی سویدی لەدەست بدەیت کاتێک دەگەیتە تەمەنی ۲۲ ساڵی و لە دەرەوەی ئەو وڵاتە ژیاویت.

ئەم کێشەیە تەنیا پەیوەندی بەو منداڵ و لاوانەوە هەیە کە تەمەنیان لە خوار ۱۸ ساڵەوە بووە و لەگەڵ خێزانەکانیان گەیشتوونەتە سوید بۆ ئەوەی داوای پەنابەری، یا یەکخستنەوەی خێزان بکەن و، دواتر ڕەگەزنامەی سویدییان وەرگرتووە و جارێکیش ڕۆیشتوون بۆ وڵاتێکی دیکە بۆ ئەوەی تێیدا بژین، پێش ئەوەی تەمەنیان ببێتە ۲۲ ساڵ.

جێی باسە، ئەو یاسایە زۆرجار ئەو پەنابەرە خاوەن رەگەزنامانەی سوید ناگرێتەوە، کە دەوڵەتیان نییە، وەک کورد و فەلەستینی.

ڕەنگە بە دڵت بن