بەریتانیا لەگەڵ ئەوروپا دژ بە کۆچبەران چی دەکات؟

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێ، وڵاتەکەی هاریکارییەکانی لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و سربیا و ئەلبانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی بەهێز دەکات.

رۆژی هەینی ریشی سۆناک لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵگەی سیاسی ئەوروپا لە گرانادای باشووری ئیسپانیا وتی: بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بەرەنگارییەکی باوی ئەوروپایە، پێموایە، وەک سەرکردە ئەوروپییەکانی دیکە، ئێمە بڕیار دەدەین کێ بێت بۆ وڵاتەکانمان.

ئەوەشی خستەڕوو ئەوان دەتوانن زیاتر کار بە هاوبەشیکردنی زانیاری هەواڵگری بکەن و، چالاکانە کاردەکەن بۆ تێکدانی تۆڕە قاچاخچییەکان و بە هاوکاریکردن لەگەڵ وڵاتانی هاوبەش.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەریتانیا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ سربیا و بەلجیکا و بولگاریا واژۆ کردووە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی هاریکارییە دوو قۆڵییەکان.

ڕەنگە بە دڵت بن