کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە پەیامێکیاندا پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو هونەرمەندی شۆڕشگێڕی کورد تاهیر خەلیلی دەکەن.
دەقی پەیامەکە:
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شۆڕشگێڕ تاهیر خەلیلی نیگەران بووین، کە کورد هونەرمەندێکی کوردپەروەری لە دەستدا، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و سەرجەم کوردێکی نیشتمان پەروەر دەکەین، بە هیوای ئارامیتان و رۆحی کۆچکردوو شاد.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
27ی11ی2023