جینۆسایدی گەلی کورد وناساندنی لە نێو کۆمەڵگەی جیهانی


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا
لەم ساڵانەی دوایدا بەتایبەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و چالاکوانان و ڕێکخراوە جیاجیاکان و رەوەندی کوردستانی لەدەرەوەی کوردستان و سەنتەرو کەسایەتییەکان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە بۆ هەوڵدان بەناساندنی کێشەی میللەتێك بەجینوساید ناساندنی لە نیو کۆمەڵگا جیهانییەکان ، کە چەندین جارە لە شوێنی جیاواز وە بە شێوەی جیاواز دانپێدان دەکرێت و دەناسرێت لە نێو حکومەت و پەرلەمانی ووڵاتان کە میللەتێك کۆمەڵکوژی دەکرێت بۆ ئەم مەبەستە بەڕێز عادل مەلاساڵح ووتە بێژی وەزارەت ئەم ڕوون کردنەوەیەی دا کە پرسیاری ووردە کاری کارو پلانی و سیاسەتی وەزراەت و حکومەتی هەرێمی کوردستانمان لێ کرد ، لەو بارەیەوە تیشکی خستە سەر سێ تەوەر : وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەسەر سێ تەوەر کار دەکات .
١. وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان وەکو لایەنی یەکەم وکۆتایی بۆ کار کردن لەسەر کەیسی جینوسایدی گەلی کورد لەگەڵ دەست بەکار بوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ تیمێکی هونەری نار بۆ بیابانەکانی سەماوە بە هەمائاهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی شەهیدانی عێراق و فەرمانگەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و فەرمانگەی پزیشکی عێراق ڕۆشنە پارێزگای سەماوە لەوێ لەگەڵ دامەزراندنی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەرمترین ڕۆژەکانی هاوینی ٢٠١٩ دەستیان کرد بەهەڵکەندن وکردنەوەو پشکنینی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەتایبەت ئەنفال لەوێ چەند گۆڕێك دۆزراونەتەوە یەکێك لەوانە هەڵدراوەتەوە بریتی یە لە ١٧١ ڕوفاتی ئەنفال کراو لەوێ ، لەدوای پشکنینە زانستییەکان لە دادی پزیشکی بەغدا پارێزراون ، ئەمە یەکەم قۆناغی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەبواری جینوساید .
٢.یەکێك لەکارەکانی تری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ ڕێگری کردن لە جینوسایدی گەلەکەمان بە فەرمانی جەنابی وەزیر عەبدااللە حاجی محمود دەستەی جینوسایدی لەناو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دامەزراند ، ئەمە لە دوای چەندین کابینە لە دوای هەشت کابینە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جارە دەستەیەك بەناوی دەستەی جینوسایدی وەزارەتەوە دادەمەزرێنێت کاری کارکردنە لەسەر جینوسایدی گەلی کوردستان .
٣. دەستەی جینوسایدی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان بە سێ تەوەر کار دەکات ، تەوەری یەکەم کار دەکات لەسەر ئەو دۆسیانەی کەوا لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ناسێنراون کار لەسەر ئەو دۆسیانە دەکات .، تەوەری دووەم کار لەسەر ئەو دۆسیانە دەکات کە تاوەکو ئێستا لەداگای باڵای تاوانەکانی عێراق بە جینوساید نەناسراون چونکە گەلی کورد خاوەن چەندین دۆسیەی ترە کە هێشتا لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە کە ئایا ئەمانە جینوسایدن یان تاوانی جەنگین یا مرۆڤایەتی .
٤. تەوەری سێیەمی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وەکو لەدەستەی جینوساید کاری لەسەر دەکات بریتی یە لە کارکردن لەسەر جینوسایدی گەلی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ئەمەش لەیەکەم هەنگاویدا توانی لە ڕیگەی کەیجی لۆبی سەنتەر لەدەرەوە دەنگی مەزڵومیەتی خەفە کراوی گەلی کورد لە ڕێگای کەی جی لۆبی سەنتەرەوە بگەیەنێتە ڕێکخراوی ئای ئەی جی ئێس ( کۆمەڵەی زانایانی نێودەوڵەتی جینوساید ) وە خۆش بەختانە فۆرمێکی یاسایی هەمائاهەنگی وەزارەت ئامادە کراو بگاتە دەستەیی سەرۆکایەتی ئای ئی جی ئێس کە بەزۆری زۆرینەی دەنگدەرانی ئای ئەی جی ئێس پەسەند کراو ، ئەمە بوو بە وەسیقە و دیکومێنتێکی نێودەوڵەتی کە ئێستا وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکرێت لە ئەمڕۆ بەدواوە کاری لەسەر بکات لەناوەندو دادگا نێودەوڵەتیەکان بۆ ڕێگری کردن لە دوبارە بونەوەی جینوسایدی گەلی کورد .
هەندێك جاری تر ڕێگەو پێگەی باشی بینیوە لەنێو دەستەکاندا باوەڕیان بە کەیسەکان هێناوە . هەندێك جاریش ڕێگری لێکراوە وە نەگەیشتۆتە نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا بەڵام لەساڵی ڕابردوو ٢٠٢٢ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەنتەری کەی جی لۆبی سەنتەر بەسەرۆکایەتی ئاورنگ شاویس و ستافەکەی کەیسەکانی جینوسایدی گەلی کوردی گەیاندە نێوەندی ڕێكخراوە جیهانییەکان ڕێکخراوە نیودەوڵەتیەکان وەکو ئای ئی جی ئێس و ڕێکخراوە مرۆڤایەتیەکان لە جیهاندا بەڵام ئەوە بەس نی یەو پێویستە هەنگاوی تری بەدوادا بێت .
بەرژەوەندی :
حکومەتی ووڵاتان و شارەوانییەکان و پەرلەمانەکانی جیهان و پارێزەرەکان لەکوێ بەرژەوەندیان هەبوو بێت لەوێ گوێیان بۆ ئەو کەیسە شل کردوە ، وە لەکوێ گوێیان لێ نەگرتوە پشتگوێیان خستوە ، بەهۆی پێگەی کوردو یەکڕیزی نێوماڵی کورد یان بەزەیی و لێقەومانان و دەنگی ناڕازی شەقامی ئەوروپا ! لە بەرژەوەندی نەوت و کوردستان و جیوپۆلیتیکی ناوچەکە یان دۆستی نوێ ی ناوچەکە . ئەگەر لێپرسینەوە لەتاکەکان بکرێت کەس بەرژەوەندی تێدا نابێت ! تەنها ووڵاتانی زلهێز سوود مەندی یەکەمن وە ئەوانی تر ڕۆڵی لۆجستی دەبینن ، ئەگەریش باسی بەسەرهاتەکان بکەین ڕاستیەکان تاڵن .
هۆکاری ئەنفال کردن :
لە هاوینی ١٩٨٧هۆکاری ئەنفال کردن لەم خاڵانەوە دەستی پێکرد لەناوچەکەی ئێمەوە ، بوردومان کردنی نەوتی باباگوڕ گوڕ بە هاوەن و ڕاجیمای ئێرانی لە نێو خاسەو گوندی چیمەنەوە ، کە بەو هەموو گوندانەدا بە ووڵاخ هاتبوون تەنها کەسێکیش هەواڵی بە ڕژێمی بەعس نەدا بوو ئەمە هۆکاری ئەوەبوو کە ڕێژێمی بەعس تانەی لێدا وە کردی بەبابەت . ئەو شەوە من لە سەربانی خانوەکەمان لە گەڕەکی ئازادی یەوە تەمەشای تەپەی مەلاعەبدواللەم دەکرد کە چۆن بە دۆشکەو هاوەن وەڵامیان دەدایەوە ، بەڵام حکومەت خۆی لێ بێدەنگ کرد ، ئەوانیش هیچ بۆریەکیان نەتەقاندەوە تەنها نەوتەکە لە نێوان کەرکوك و جیهانی تورکیا ڕاگیرا ، هەر ئەو شەوە وەزیری ڕۆشنبیری ڕاگەیاندن لەتیف نوسەیف جاسم بۆ ڕادیوی دەنگی مۆتیکارلۆ کە بە ڕادیو درۆزنەکە دەناسرا وە حەسەن کاشف کەبە درۆزنترین پەیامنێر ناودەبرا ووتی ئەوە دوورە لە ڕاستی یەوە وە شتی وا ڕووی نەداوە ، بەڵام ڕادیوی بی بی سی بەریتانی و دەنگی ئەمەریکا پشت ڕاستی کردەوە ، بۆ سبەینێ ئەو هەواڵە بڵاو بوەوە لە ڕادیوی دەنگی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و درێژەی بابەتەکەی باس کرد ، واتە بەهۆکاری ئەوەی کەلەسەرەوە باسم کرد دەستی حکومەت کرایەوە بۆ ووێران کردن و خاپوور کردنی هەزراەها گوندو خانووی ئەو دەڤەرە هەر لە باواو مامشەو تادەگاتە تایەربەرزو زەردە تاوەکو عەلی مستەفاو چەمسورخاو قەڵامکائیل و قەشقەو یوڵەو گۆلەمەو ناو جەباری و سنوری ناحیەی قادرکەرەم و سەنگاو بۆ قەرەهەنجیر ئەگەر بە شاڵاوی ئەنفالی یەك و دوو یان هەرکامێکیان بێت ئەوا داوایان لە خەڵکی گوندەکان کرد کەهەریەك کلاشینکۆف یان چەکێك بکڕێت و خۆیان تەسلیم بکەن بە ئەفواجی خەفیفە واتە چاشەکانی ئەو سەردەمە ، هەندێکیان ئاگاداری پلانی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتەکەی نەبوون ، هەر زوو بە قسەی موستەشاری ئەوناوچانە هەڵخەڵەتان و چوون ئەوەیان کرد ، لە زۆر گوند بە ژن و منداڵ و پیاوە ڕاگوێزیان کردن ، لەهەندێکی تر تەنها پیاوەکان بوون بە کۆیلەیان و بارمتەو نێچیریان بۆ عەلی حەسەن مەجید گرد ، هێزە کوردستانەنیەکان واتە پێشمەرگەکان کشانەوە بۆ سەر سنوور و چیاکان ، تەنانەسەت سجنەکانیان ئەوانەی کە سەر بە حزبێکی تر بوون بەڕەڵایان نەکردن و کەوتنە دەستی حکومەتی عێڕاقی ، پرسیار ئەوە بوو (( چۆن ئەم بارهەڵگرانە بە ووڵاخ لە ئێرانەوە هاتن بەنێو ئەو هەموو گوندانەدا رۆیشتن و ڕاجیماو هاوەن و پاسداریان لەگەڵدا بوو خەبەری حکومەتیان نەدا )).
بۆیە حکومەتی عێراقیش پێشتر چاوپۆشی لەوە کردبوو کە بۆئەوەی هەڵهاتووەکان لە جەیش نەبن بە پێشمەرگە لە ڕیزەکانی ئەفواجەکان بمێننەوە ، بەڵام کاتێك کەسێك هەواڵی نەدا حکومەت شۆك بوو بەو ڕووداوە .
ئەنفال و جینوساید :
من ئەگەر تەنها باسی دەڤەرەکەی خۆم بکەم لە ئەنفال کردن و کۆمەڵکوژیان ئەوا چەندین بەڵگەی زیندوو هەن کەلە ژیان ماون .. وە وێنەو بەڵگە نامەو ئەرشیف شایەتحاڵی ڕووداوەکانن .. گونێکی ١٠٠ ماڵی واتە ١٠٠ خانەوادە لە ترسی شەڕی ٨ ساڵەی عێراق و ئێران چەندین گەنجیان لەلای خۆیان پاراستوە ، بەڵام بەهۆی سیاسەتی هەڵەوە ئەو ڕووداوە ڕووی دا کە دەسەڵات بە تۆپ و ئاسن دەست نەباپرێزێت لە گوندەکان و ناحیەکان و سەرۆك عەشرەتەکان تاوەک

جینو سایدی گەلی کورد .و. ناساندی لە نێو کۆمەڵگای جیهانی
ئەنفال و جینوساید
ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا
بەشی دووەم
من ئەگەر تەنها باسی دەڤەرەکەی خۆم بکەم لە ئەنفال کردن و کۆمەڵکوژیان ئەوا چەندین بەڵگەی زیندوو هەن کەلە ژیان ماون .. وە وێنەو بەڵگە نامەو ئەرشیف شایەتحاڵی ڕووداوەکانن .. گونێکی ١٠٠ ماڵی واتە ١٠٠ خانەوادە لە ترسی شەڕی ٨ ساڵەی عێراق و ئێران چەندین گەنجیان لەلای خۆیان پاراستوە ، بەڵام بەهۆی سیاسەتی هەڵەوە ئەو ڕووداوە ڕووی دا کە دەسەڵات بە تۆپ و ئاسن دەست نەباپرێزێت لە گوندەکان و ناحیەکان و سەرۆك عەشرەتەکان تاوەکو گەیشە ئەوەی کەبە کۆمەڵ کۆمەڵ بەرەو تۆپ زاوا و ترکەڵان و دواتر بەرەو تکریت و ڕومادی و سەماوە و خوارووی عێراق زیندە بەچاڵیان بکەن .
میللەتێك لە ژێر ئاسمانی درۆی دەسەڵات و حزب و فریودان و بەرژەوەندی کەوتە ژێر خاك بە چاوبەستراوەیی و دەم بەستراوەیی .. کە جینو سایدو ئەنفالی ١٨٤ گوندی کوردستانی عێراق بوو . بە لەناو بردنی فەیلییەکان و بارزانیەکان و سۆرانیەکان و شەبەك و شیعەی کورد و بادینی و ئێزیدیەکان و کارەساتی هەڵەبجە کە چەندین گازی کیمیای تێدا تاقی کرایەوە نەك تەنها لە هەڵەبجە بەڵکو لە دۆڵی جافایەتی و بالیسان و ئاخجەلار و عەسکەرو سەر ڕووباری زێ ی بچووك گەورە ، لەلایەکی تر گەرمیان هەر هەموو بە پانتایی خۆی ، دواتر سنورەکان و ٢٥ بۆ ٣٠ کیومەتر قەڵا چۆکردنی گوندەکان لە سەر سنووری ئێران و تورکیاوە ، پاشان کەوتنە نێو خەڵکی پارێزگاکانی کوردستان بە کەرکوکەوە ڕاگواستنەوەیان بۆ ئوۆردوگا زۆرە ملێکان ، چوون بەرەو ئۆردوگانی ئێران بە پشتگیری حزبە کوردستانی یەکان هەر ئەو هۆکارە بوو کە بۆچی هەواڵیان نەدا .
دووبارە بونەوەی تراژیدایاکان :
بۆی هەیە لەهەر کات و سەردەم و شوێنێکدا ئەو ڕووداوانە دووبارە ببنەوە چونکە کارەساتی ئێزیدییەکان زۆر دوور نی یە لەساڵی ٢٠١٤ بوو کە دەموو چاوەکان گۆڕدران بۆ دەمووچاوێکی ترو لەژێر ناوێکی تردا ، ئەم جارەیان پەرتووکە پیرۆزەکەی ئیسلامیان شێواندو زۆرێك لە شێوێن کەوتوانیان پشتگیریان دەکرد ، والیەکان ویستیان حکومڕانی کوردستانیش بکەن ، لەوە دەچێت بەردێك لە ئاسمانەوە بکەوێتە خوارەوە بەرۆکی میللەتی کورد بگرێت و سەری بشکێنێت جا لە هەر کام لاوە بێت . لەغەزە شەڕە کەچی کوردی سەغڵەت کردوە ، لە میسر و لوبنان شەڕ بێت کەچی کورد دەبێتە بەشێك لەو هاوکێشەیە .سبەی بۆی هەیە شەڕێکی تر سەرهەڵبداتەوە لەنێوان ئێران و تورکیا .. ئەوە کوردی هەرچوار پارچەی تێدا قەتیس دەکرێت ، بۆیە بەرژەوەندیەکان ئەوەندە بەهێزن ووڵاتان ئاوها بەئاسانی نایانەوێت ئەو پەیماننامەیە واژۆ بکەن کە کوردی تێوە نەگلێت . بیرمان نەچێت ئەوە کارگە زلهێزەکانە لە جیهانی دووجەمسەری دەیانەوێت چەکەکانیان تاقی بکەنەوە لە ناوچەکەدا وە ووڵاتانی وەکو چین و ڕۆژئاوای ئاسیاش بازرگانیەکانیان زیاتر وەگەڕ بخەن .
opcw وەفدەکان و ئیفاد کردن بۆ
ساڵانە بەناوی حکومەت و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و مرۆییەکانەوە چەندین کەسایەتی سەردانی ڕێکخراوی نەهێشتنی چەکی کیمایی دەکات لە دانهاخ ووڵاتی هۆڵەندا بەڵام زۆری بۆ ڕاگەیاندن و بلاو کراوە نی یە تەنها پرۆتۆکۆلی یە یان ڕاپۆرتە ئاڵوگۆڕکێکانە و درێژە بە پەیوەندییەکانی کوردستان و دەرەوەی ووڵاتە ، زۆرێكیش لە سیمینارو پێشانگاو چالاکی تایبەتی ئەنجام دەدەن وە زۆرێك لە پارێزەرو شارەزایانی جینوساید ئامادەی ئەو کۆڕبەندە دەبن لە زۆر ووڵاتانی جیهانی یەوە ، بەڵام پرسیاری من لەوەدایە ئایا دوای گەڕانەوە بۆ ووڵات چ سیمینارو کۆڕو کۆبونەوەیەك ئەنجام دەدەن وە بۆ ڕاگەیاندنەکان چی دەخەنە ڕوو . من دڵنیام کە ئازاری ئەو میللەتە بەدبەختە دەخەنە ڕوو .. بەڵام .. ئایا توانیان لەوێ یەوە بەرەو کوێ بڕۆن ! لەوێ وە چ هەنگاوێکیان نا بۆ یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان ؟ وە ئایا دەتوانن قەرەبووی ئەو میللەتە بەد بەختە بکەنەوە ! وە ئەو کارەساتانە دووبارە نەبێتەوە ؟

ڕەنگە بە دڵت بن