بەرپرسی ناوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فلاندرز کۆبوویەوە

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی دیوانی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی فلاندرزی و راوێژکاری کاروباری دەرەوە کۆبوویەوە و، چەند تەوەرێکی گرینگیان تاوتوێ کرد.

رۆژی دووشەمە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، جهانگیر دۆڵەمەڕی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل سەردانی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی فلاندرزی کرد و، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی دیوان و ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوە کۆبوویەوە.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە پێدانی زانیاری لە سەر پڕۆژە و بەرنامەی کاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان وەزارەتی دەرەوە و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسل، هەروەها لەسەر دۆخی پەنابەرە کوردەکان و ئەو کێشە و سەختییانەی کە ڕووبەڕووی رەوەندی کوردستانی دەبێتەوە لە بەلجیکا گفتوگۆ کرا و، هاوکات باسیش لەوە کرا کە چۆن پێکەوە بتوانن ئەو کێشانە نەهێڵن. 

جێی باسە، لە کۆتاییدا بڕیار درا کۆبوونەوەی بەردەوام هەبێت لە نێوان هەردوولا، ئەوەش بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی جیاواز کە سوودی زۆری بۆ ڕەوەندی کوردستانی دەبێت.

ڕەنگە بە دڵت بن