لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی و لە ڕێ و ڕەسمێکی شایستەدا و، بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا، تەرمی نووسەرێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان لە گۆڕستانێکی ئەڵمانیا بە خاک سپێردرا.
دوای ئەوەی لە رێکەوتی 5ی12ۍ2023 مزگین قەدری جان نووسەری دیاری کوردستانی ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانەی پلیتین بێرگی ئەڵمانیا بەھۆی سەکتەی دڵەوە چاوەکانی بۆ یەکجاری لێکنا و لە کەسوکار و ھاوڕێیانی بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد، لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێ و ڕەسمێکی شایستەدا و بە تێکۆشانی خانەوادەی قەدری جان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا و سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کوردی سوریا و ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و ھاوڕێ و ھاوخەمانی، ئەمڕۆ رێکەوتی 15ی12ی2023 لە گۆڕستانی ھاوپت فریدھۆفی ئیزرلۆن بەخاک سپێردرا