ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا
ABA وە ICLCدامەزراوەی
کە دامەزراوەیەکی ئەمەریکی یە بۆ ڕێکخستنی وێبینارو کۆڕو سیمینارو توێژینەوە و کۆنفرانس وە ( ئەی بی ئەی ) کە کۆمەڵەیەکی پارێزەرانی ئەمەریکی یە بۆ دەستپێشخەری دەوڵەتی یاسایە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە دامەزراوە ، لە ڕێگای کارەکانیانەوە لە ١٠٠ ووڵاتدا کار دەکەن وە دەستپێشخەری دەوڵەتی یاسایی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئەمەریکی ( ئەی بی ئەی ڕۆلی ) دەکەن و هەوڵیان داوە دامەزراوە یاسایەکان بەهێز بکەن ، بۆ پشتگیریکردن لە پیشەیەکانی یاسایی و بۆ پەروەردە کردن و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و بۆ پێشخستن و تێگەیشتنی گشتی لە یاساو مافەکانی هاووڵاتیان .
لەسەر داوای ڕێکخراوی کەی جی لۆبی سەنتەر لە ١٠ / ١ / ٢٠٢٤ کاتژێر ٦ ئێوارە بەکاتی ئەوروپا وێبینارێکی ڕێکخست کە ١٨ ئامادە بوی تێدا ئامادە بوون لە کەسایەتی شارەزاو پسپۆڕ لە بوارەکانی کۆمەڵکوژی و جینوساید وە پرۆفیسیورو توێژەرو پارێزەر و ڕاوێژکار و ڕۆژنامەنووس و پسپۆڕی لە لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ جینوساید کە بریتی بوون لە :
Awring Shaways،Sylvia Ronnau،Michael Newton،Gregory Stanton،Shakawan Shorash،Kaream Kawa،Ashti Shegani،Diamond Veney،Daniel Gonzalez،Janda Barazi،Alice Mckain،Kamaran Khidir،Annio Rappeport،Jordan Lambdin،Timothy Zintak،Regina،Melanie O Brien،Prabhleen Kaur .
وێڕای بەخێر هاتن لەسەرەتاوە (خاتوو سیلڤیا) باسی لە نێوەڕوەکی بابەتەکە کرد کە میللەتی کورد بەو کۆمەڵکوژیەدا ڕۆیشتوە وە تاوەکو ئێستاش ڕێگا هەیە کە دووبارە ببێتەوە وە باسی لەو زەرەو زیانە مرۆیانەی کرد کەلە ناوچەکانی وەکو فەیللییەکان و بارزان و هەڵەبجەو گەرمیان کە کۆمەڵکوژی ئەنفالی تێدا ڕووی دا ، وە تێکدانی ماڵ و موڵکی ئەو خەڵکە لەگوندەکانی کوردستان ، وە باسی لەبەکار هێنانی چەکی کیمیایی کرد کە تاوەکو ئێستاش خەڵکانێك ئازار دەکێشن بەو دەردەوە ، هەروەها باسی لە قەرەبونەوەی ئەو میللەتەی کرد ، لەگەڵ ئەوەی کە حکومەتی عێڕاقی دانی بەو کۆمەڵکوژی یەدا ناوە ، بەڵام تەنها لە نێو دام و دەزگاکانی خۆیدا بێ ئەوەی کە هیچ ئاوڕێك لەو میللەتە بدرێتەوە . دواتر (بەڕێز میشیل نیوەتون) باسی لەوە کرد کە دەبێت ئێمە هەوڵ بدەین وە هەوڵ دەدەین لە دادگای نێودەوڵەتی قەرەبوی میللەتی کورد وەربگرین ، وە دەتوانین قسە بکەین لەسەر بابەتەکان وە دۆسیەکان ، وە باسی لەوە کرد تاوەکو ئێستا من ٢٠ جار سەردانی عێراقم کردوە وە لە پێش دادگای تاوانەکانی عێراق ئامادەبووم کاتێك سەدام حوسین دادگای دەکراو گوێم لەکەیسە جیاجیاکان دەکرد لەکاتێکدا پێویستی بەتۆماری زیاترو دۆکیومێنتی زیاتر هەبوو بۆ نمونە هەروەك دارفۆر .
(خاتوو ئاورنگ شاوەیس) باسی لە ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژی میللەتی کورد و جینوساید کرد کە چ کاریگەریەکی ماوە تاوەکو ئێستا لەسەر نەوەکان و خانەوادەکەیان بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە لە تەمەنی هەرزەکاری بەرەو سەرەوەن ، ئەو ڕووداوانە تووشی نەخۆشی تراوما و باری دەروونی و مێشك و ڕاراییانی کردوە وە برینداری بە جەستەیانندایە ، لەکاتێکدا ئەم ڕووداوانە بۆیان هەیە دووبارە ببێتەوە لە داهاتوودا ، پێویستە گوێ لە داواکارییەکانیان و پێویستییەکانیان و پاراستنی مافەکانیان بگرین و لە نێو دادگای نێودەوڵەتی جێگایان بکەینەوە ، عێراق بەکارە شێتانەکانی کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە ، ئەو خەڵکە پێویستیان بە کۆمەڵکای نێودەوڵی هەیە بۆ هاوکاری و پشتیوانی کردنیان وە دەبێت ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو میللەتە بێت ، چونکە ئەو هێڕشانە هەر هەن وە بەردەوامن ، وە پێویستە سنورێك بۆ ئەو کردەوانە دابنرێت ، داوا دەکەین دەنگتان بخەنە پشت دەنگمان بۆ پشتیوانی کردن لەو میللەتە کە جارێکی تر ئەو کۆمەڵكوژی یە دوبارە نەبێتەوە .
هەروەها ( خاتوو دیامۆند ڤێنی) باسی لەبابەتی ئەوە کرد کە حکومەتەکان لە ڕێگای خۆیانەوە دان پێدانان دەکەن بۆ کەیسەکان و کۆمەڵکوژیەکان دەکەن وە تەنها لە دادگاکانی خۆیان دان بەو کۆمەڵکوژیەدا دەنێن ، بەڵام دادگایەکی نێو دەوڵەتی نی یە کە ئەوە پشت ڕاست بکاتەوە ، بەڕاستی مافەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پارێزراو نین وە دانپێدارو نین ! وە خاڵێکی تر کەکێشەی وەرگێڕان بەو شێوەیە پرۆفیشیناڵ و وورد نی یە و وەرگێڕەکان لە نێو دادگایی کردندا وەرگێڕی دەکەن لە نێوان شایەتحاڵ و تاوانبارەکان گواستنەوەیان بۆ ئامادەبوانی بیانی بەجۆرێکی ترەو شێوەکەی دەگۆڕێت واتە رووداوەکان دەگۆڕدرێن .
خاتوو سیلیڤیا دوبارە ئەوەی باس کرد کە ئێمە دەتوانین داوای قەرەبوو بکەینەوە بە شێوەیەکی نەقدی و ، داوای هاوکاری بکەین بۆ ئەو خەڵکە ، دواتر خاتوو ئاورنگ ووتی : ئێمە ناتوانین ڕابردوو بگۆڕین وە ئەو هەموو کارەساتانە چاك بکەینەوە و شەهیدەکان زیندوو بکەینەوە ، ئەوانەی بزرمان کردن وە لەناو چوون بیانگەڕێنینەوە بەڵکو دەتوانین هاوکاریان بکەین .
( بەڕێز میشیل نیوەتن ) لەڕاستیدا کێشەی هەولێرو بەغدا تادێت بەرەو خراپترو توند تر دەڕوات ، کێشەکەش میزانیە و پارە نی یە بەڵکو بابەتێکی سیاسی و سەربازی تەواوە ، تا ئێستاش کوردستان لەلایەن بەغداوە تۆپ باران دەکرێت کەچی بەغدا هیچ ناڵێت ؟
دواتر ( بەڕێز شاخەوان شۆڕش ) باسی لەوە کرد لە دادگایی تاوانەکان دژ بە کۆمەڵکوژی زۆربەی قازییەکان و دەسەڵات عەرەبی یە کە دادگا بەڕێوە دەبات وە دەبوایە کەسێکی تر بوایەو ناسراو بێت تاوەکو بتوانێت ئەو کارەساتانە دووبارە نەبێتەوە وە ڕابگیرێت .
دواتر باس لەوە کرا کە دادگایەکانی ئۆکرانیاش وە خەڵکی ئەو ووڵاتە دەیان ووت کە چیمان بۆ دەکەن ، هەوڵمان زۆر داوە کە دان بە کۆمەڵکوژی ئێمەدا بنرێت ، ئەوەی کە دەمانەوێت دانپێدانانە بە لەناوبردن و کۆمەڵکوژیەکەمان بۆ ئەوەی ناسنامەیەکمان هەبێت !
ڕەنگە بە دڵت بن